بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی ئەمیر بەشات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەمیر بەشات، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "برایماوای"ی ناوچەی "ئاڵەشین" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسل

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٨:٣٦

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ئەمیر بەشات، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "برایماوای"ی ناوچەی "ئاڵەشین" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئەمیر بەشات، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "برایماوا"ی سەر بە شاری بۆکان، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ماڵەکەی، بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە