بۆکان: دەستبەسەرکردنی فارووق حوسێنی، ئەندامی مەکتەب قورئان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

فارووق حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، چالاکی ئایینی و ئەندامی مەکتەب قورئان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر ک

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٠:٠٧

 

هەنگاو: شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

فارووق حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، چالاکی ئایینی و ئەندامی مەکتەب قورئان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٣ ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی ماڵی فارووق حوسێنی، خەڵکی شاری بۆکان، فەرمانبەری ئیدارەی "بێهزیستی" ( خۆشبژێوی) و ئەندامی مەکتەب قورئان و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی و هەروەها بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیشیدا دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی و بەتایبەت کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانیدا گرتووە.

شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە