دیواندەرە: دەستبەسەر کرانی ڕادمان سولەیمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕادمان سولەیمانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆی بەشداریی مانگرتنی گشتی لە کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٧:٣٧

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ڕادمان سولەیمانی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆی بەشداریی مانگرتنی گشتی لە کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣٠ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ڕادمان سولەیمانی، خەڵکی شاری دیواندەرە و دووکاندار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەیەوە.

بەوتەی سەرچاوەی هەنگاو، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە پەیوەندی بە مانگرتنی دوێنێ هەیە، کە بە نیشانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسی کورد لە کوردستان بووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتییە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە