دێولان؛ یەدوڵڵا شاکری سزای شەش مانگ بەندکراوی بەسەردا سەپێندرا

یەدوڵڵا شاکری هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێرانەوە سزای ش

١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١١:٠٨

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

یەدوڵڵا شاکری هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئێرانەوە سزای شەش مانگ بەندکراوی بەسەردا سەپیندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یەدوڵڵا شاکری خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکومەت» بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەد ڕۆستەمی ئەحقەر، سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە پێی ناوەڕۆکی پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە بە بڕیاری پێشووی دەزگای دادوەری چالاکی تێیدا قەدەغە کراوە و هەروەها نامە تایبەتەکان یەدوڵڵا شاکری بەسەریدا سەپێندراوە.

شایانی باسە یەدوڵڵا شاکری، پێنج ساڵ پێشیش بە هۆی چالاکییەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە ژێر لێپرسینەوەدا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە