دەستبەسەرکرانی سلێمان حاجی خزری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد

سولەیمان حاجی خزری، هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢١:٤٢

 

هەنگاو؛ هەینی ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سولەیمان حاجی خزری، هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، سولەیمان حاجی خزری، خەڵکی گوندی «تاڵاوا» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەدواداچونی بنەماڵەی سولەیمان حاجی خزری تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان لەم بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە