دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

محەممەد بارخودا و ئەشکان بارخودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "هەنجیران"ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکا

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٧:١٣

 

هەنگاو: هەینی، ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

محەممەد بارخودا و ئەشکان بارخودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "هەنجیران"ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٤ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، محەممەد بارخودا، تەمەن ٣٤ ساڵ و ئەشکان بارخودا، تەمەن ٢٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "هەنجیران"ی سەر بە شارۆچکەی "خاومیراوا"ی شاری مەریوانن، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی، دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر چارەنووسی کوڕەکانیان تاکوو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

شایانی باسە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە