دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حامید بێهراج لە پیرانشار

هاووڵاتییەکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی حامید بێهراج، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیی

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٣٣

 

هەنگاو: شەممە، ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی حامید بێهراج، چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٦ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی حامید بێهراج و خەڵکی گوندی سرینچاوێ سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەو بارەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە