سنە؛ بەیان فەرەجووڵڵایی سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

بەیان فەرەجوڵڵایی چالاکی ژنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١١:٥٣

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٠٧٢٣

بەیان فەرەجوڵڵایی چالاکی ژنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیان فەرەجوڵڵایی، چالاکی ژنی تەمەن ۳۴ ساڵ و خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕش لەم شارە بە تۆمەتی «دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووان» و» پڕوپاگەندە دژی حکومەت «سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانانی ئەمساڵ دوای ٤١ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ئازاد کرا.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندووە، بەیان فەرەجوڵڵایی لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەری خۆیدا لە هەموو مافەکانی بێبەری بووە و باری تەندروستی ناجێگیر بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە