سەقز؛ گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی فەریار ئەمینی پوور بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەو وەرزشوانە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای کۆچی دوایی لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی سەقز لە تایلەند و هاودەردیی بەربڵاوی هاووڵاتییان لەگەڵ بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەکان

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٥:٠٨

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای کۆچی دوایی لاوێکی وەرزشوانی خەڵکی سەقز لە تایلەند و هاودەردیی بەربڵاوی هاووڵاتییان لەگەڵ بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری سەقز بنەماڵەی ئەمینی پووریان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووپات بوونەوەی ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی ژینا ئەمینی لەژێر گوشار داناوە تا لە پەیوەندی لەگەڵ کات و ڕێوڕەسمی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو لاوە وەرزشوانە بۆ سەقز، سەبارەت بە بەشداریکردنی گشتی خەڵک، زانیارییەک بڵاو نەکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای کۆچی دوایی فەریار ئەمینی پوور، لە وەرزشوانانی خۆشناوی خەڵکی سەقز لە تایلەند و هاودەردی دەربڕینی بەربڵاوی هاووڵاتییان لەگەڵ بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەکان بنەماڵەی ئەمینی پووریان لەژێر گوشار داناوە و لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن بەتایبەت بە بەشداربوونی خەڵک، هۆشدارییان داوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەمینی پوور، ناوەندە ئەمنییەکان بریتی لە قایم مقام) فەرماندار (سەقز و ئیدارەی ئیتلاعات، هۆشدارییان بەو بنەماڵە داوە کە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی، وەکوو ڕۆژی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی توندوتیژی لێدەکەوێتەوە و ئەو ناوەندانە هیچ بەرپرسیاریەتییەک لە پێناو ئەوەی ڕوو ئەدات قبووڵ ناکەن.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەتا ئێستا کەمترین هاوکارییەکی بۆ گواستنەوەی تەرمی فەریار لە تایلەندەوە بۆ ئێران لەگەڵ بنەماڵەی ئەمینی پوور نەکردووە و دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە کۆچی دوایی ئەو لاوە سەقزییە لە تایلەند هەتا ئێستاش تەرمەکەی بۆ زێدەکەی خۆی نەگەڕێندراوەتەوە.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو هەواڵە، کاناڵەکانی تەرحیمی سەقز بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەیەک لەلایەن بنەماڵەی ئەمینیپوورەوە ڕایانگەیاندووە کە "لەبەر تەشریفاتە یاساییەکان و پرۆسەگەلی جیاواز بەمەبەستی گواستنەوەی تەرمی کوڕەکەیان بەرەو ئێران، هاووڵاتییان دەتوانن دوای ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنەکەی کە ئاماژەیەک بە کاتەکەی نەکراوە لە پرسەی فەریار ئەمینی پوور بەشداری بکەن کە دواتر ڕادەگەیەندرێت" سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەمینی پوور لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ئەو نامەیان لە کەنالی سەرەخۆشییەکانیسەقز بڵاو کردووەتەوە.

شایەنی باسە کە کاناڵی تەرحیمی سەقز پێشتر و لە ڕەوتی بەخاک سپاردنی ژینا ئەمینی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەیەک کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ناچار بە بڵاوکردنەوەی کرابوون، خەڵکیان بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی ژینا بانگهێشتی جادەی سنە کردبوو. بەڵام هۆشیاری هاوکارانی هەنگاو لەو شارە و ئاگاداربوونەوەیان لە مەبەستی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ گواستنەوەی شەوانەی تەرمی ژینا بۆ سەقز و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ژینا بێ بەشداربوونی خەڵک، ڕێگری لەو کارە کرد.

فەریار ئەمینی پوور تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەندامی هەڵبژاردەی وەرزشی مووی تای ئێران، ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ئەمساڵ لە وڵاتی تایلەند بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە