شووت؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شووت کە ناسنامەکەی جەماڵ ئەموویی میلان بۆ هەنگاو ئاشکراکراوە، لەلا

١١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:١١


هەنگاو؛ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شووت کە ناسنامەکەی جەماڵ ئەموویی میلان بۆ هەنگاو ئاشکراکراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، جەماڵ ئەموویی میلان، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری شووت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەماڵ ئەموویی میلان دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەسەر بارودۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە