ئومێد ئەحمەدڕەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئومێد ئەحمەدڕەش، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٥ مانگ بەندکردن دەستبەسەر و ڕەوا

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١١:٠٧

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی ئومێد ئەحمەدڕەش، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٥ مانگ بەندکردن دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی شاری هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١٣ی جەنیوەریی ٢٠٢٣)، ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی لکبن سەر بە شاری پیرانشار، دوای ئەوەی لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لەم دوایییانەدا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ١٥ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای چەند ڕۆژێک، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە