پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی ئومێد خزرنژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئومێد خزرنژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگک

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٣:٤٨

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ئومێد خزرنژاد، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگکرا و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەو ئیدارەیەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئومێد خزرنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی" گردەبن"سەر بە پیرانشار، بانگکرایە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و دواتر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی وەکوو پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە