پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی بێهزاد محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێر

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٣:٤٧

 

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢

بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ (١٦ی جەنیوەری ٢٠٢٤) بێهزاد محەممەدی خەڵکی گوندی «قروچاوێ» سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بێهزاد محەممەدی تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکە و لە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

هاوکات، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەلاح عوسمانی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کراوە کە هەنگاو پێشتر هەواڵەکەی ڕاگەیاندووە..

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە