ژن کوژی؛ کوژرانی کچێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە لە ئیلام

کچێکی لاوی خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن براکەیەوە کوژرا. میدیا حکومەتییەکان لەگەڵ ئاماژەدان بەوەیکە تۆمەتبار دانی بە ئەنجامدانی تاوانەک

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢١:٥٧

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣

کچێکی لاوی خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن براکەیەوە کوژرا. میدیا حکومەتییەکان لەگەڵ ئاماژەدان بەوەیکە تۆمەتبار دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەی خۆیدا ناوە، هۆکاری کوژرانی ئەو کچەیان بە "کێشەی خێزانی" ناوبردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، کچێکی لاوی دانیشتووی شاری ئیلام لەلایەن براکەی خۆیەوە، لە ماڵەکەیاندا لەو شارە کوژراوە.

میدیا حکومەتییەکان، بە ئاماژەکردن بەوەیکە برای ئەو کچەی کە بووەتە قوربانی کێشەی خێزانی، دوای کوشتنی خوشکەکەی خۆی بە کەلانتەری ١٤ی ئیلام ناساندوە، ڕایانگەیاندووە: "بکوژەکە لە لێپرسینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، دانی بە کوشتنی خوشکەکەی لەڕێگای خنکاندنی بە لەچکەکەیەوە ناوە و هۆکاری ئەو قەتڵەی بە کێشەی خێزانی ناوبردووە."

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی لانی کەم ١٢٢ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیانەوە کوژراون لە زۆربەی حاڵەتەکان لەلایەن هاوسەرەکەیانەوە، کوژراون و زۆرترین ئاماری ژنکوژی لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبۆرز و ئورمیە تۆمارکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە