کوژرانی ژنێک بەدەستی کوڕەکەی لە شاری مێهران

ژنێکی خەڵکی شاری مێهران بە هۆکاری ئەوەی بە کێشەی خێزانی ڕاگەیەندراوە لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژرا. بە هەژمارکردنی ئەو حاڵەتە ئەوە دووەمین حاڵەتی ژنکوژییە لە سە

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٣، ١٣:٣٩

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٣

ژنێکی خەڵکی شاری مێهران بە هۆکاری ئەوەی بە کێشەی خێزانی ڕاگەیەندراوە لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژرا. بە هەژمارکردنی ئەو حاڵەتە ئەوە دووەمین حاڵەتی ژنکوژییە لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی لە پارێزگای ئیلام.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، ژنێکی کە هەنگاو بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی بەدواداچوون دەکات، لەلایەن کوڕەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە بەکارهێنانی چەک کوژرا.

سەرچاوە خۆجێییەکان هۆکاری کوشتنی ئەو ژنەیان بە کێشەی خێزانی ناوبردووە و ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکانە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەوە دووەمین ژنە کە لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە (کەمتر لە ١٠ ڕۆژ) لە پارێزگای ئیلام کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە