کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سادق میرزایی کە باوکی دوو منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کوژرا.

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو؛ شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سادق میرزایی کە باوکی دوو منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٠ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سادق میرزایی لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٤١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە