گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەری کورد سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

گوڵاڵە وەتەندووست لە پارێزەرانی پلە یەکی دادگوستەری و چالاکانی ناسراو لە بواری مافەکانی ژنان لە شاری مەریوان، لەلایەن دەزگای داد

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٣، ٢١:٠١

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣

گوڵاڵە وەتەندووست لە پارێزەرانی پلە یەکی دادگوستەری و چالاکانی ناسراو لە بواری مافەکانی ژنان لە شاری مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دوایییانەدا گوڵاڵە وەتەندووست، لە پارێزەرانی پلە یەکی دادگوستەری لە شاری مەریوان، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتگەلی وەکوو "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت"، "کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی" و "ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکان" سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە، دانیشتنی دادگای ناوبراو کۆتایییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوە چووە و دۆسیەکەی بەمەبەستی پێداچوونەوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان (سنە) ڕەوانەکراوە.

شایەنی باسە کە گوڵاڵە وەتەندووست ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازادکرا.

هەروەها شیاوی ئاماژە پێدانە کە گوڵاڵە وەتەندووست لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکراوە و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکراوە.

گوڵاڵە وەتەندووست لە پارێزەرانی پلە یەکی دادگوستەری و یەکێک لەو چالاکانەیە لە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵان چالاکی کردووە و بابەتی لەو بوارانەدا بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە