ئاودانان؛ فاتمە شێخی، چالاکی کورد بەهۆی "ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە سێدارە" سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

فاتمە شێخی، هاووڵاتیی ٢٢ ساڵەی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە هەڵکشانی ڕۆژانەی سەپاندن و جێبەجێکرانی سز

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٩:٥٢

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

فاتمە شێخی، هاووڵاتیی ٢٢ ساڵەی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە هەڵکشانی ڕۆژانەی سەپاندن و جێبەجێکرانی سزای سێدارە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، فاتمە شێخی، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئاودانان بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەد غوڵامی بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، فاتمە شێخی چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دوای بڵاوکردنەوەی چەند ستۆری لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بۆ خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئەو شارە بانگکرا و دوای ڕوونکردنەوە و ڕاگەیاندنی تۆمەتەکانی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازادکرا.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، سزای یەک ساڵ بەندکرانی فاتمە شێخی، بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.

فاتمە شێخی، لە کاردانەوە سەبارەت بەو سزایە نووسیویەتی کە بە هۆکاری "کاردانەوەی سەبارەت بە سزای سێدارە" سزای سزای بەندکرانم بەسەردا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە