بۆکان؛ حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانە گواسترانەوە

حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای سێ ساڵ بەندکران، دەستبەسەرکران

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٠:٢٨

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای سێ ساڵ بەندکران، دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣٠ جەنیوەری ٢٠٢٤)، حەسەن مەردانی تەمەن ٦٥ ساڵ و لوقمان پیشیار تەمەن ٥٨ ساڵ، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای بۆکان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواسترانەوە.

حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی بۆکانەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" هەریەک سزای سێ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارە دەستبەسەرکران و ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ئەو ساڵە، بەدانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان ئازادکران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە