جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی دوو برای خەڵکی بانە بۆ جارێکی دیکە لە شاری تاران دەستبەسەر کران

جەماڵ عەبدوڵڵایی و کەماڵ عەبدوڵڵایی، دوو برای خەڵکی بانە لە شاری تاران بۆ جارێکی دیکە دەستبەسەر کران، ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی (ئەم

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٩:٢٤

 

هەنگاو؛ هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

جەماڵ عەبدوڵڵایی و کەماڵ عەبدوڵڵایی، دوو برای خەڵکی بانە لە شاری تاران بۆ جارێکی دیکە دەستبەسەر کران، ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی (ئەمنییەتی) لە پەیوەندیی لەگەڵ کوشتنی موحسین فەخریزادە یەکێک لە زانایانی وزەی ناوەکی ئێران لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ ماوەی ١٤ مانگ دەستبەسەرکرابوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٧ی جەنیوەری ٢٠٢٤) جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی دوو برای خەڵکی گوندی بەردەڕەش سەر بە شاری بانە لە دوای بانگکران بۆ دادگای تاران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئێڤین گوازراونەتەوە.

تا ئێستا دیار نییە بانگکردنی ئەم هاووڵاتییانە بۆ ناوەندە دادوەرییەکانی تاران بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی بەندکرانیان لەسەر دۆسیەکەیانە یان لەوانەیە تۆمەتی دیکە دراوەتە پاڵیان.

جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی، سەرەتای مانگی بانەمەڕی ٢٧٢١ (مانگی مەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە تاران گوازراونەتەوە.

ئەم دوو برا لە ماوەی ڕاگرتنیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئیزنی پەیوەندی گرتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێ نەدراوە و مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریان پێ نەدراوە.

کەماڵ و جەماڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لە دوای نزیک بە ١٤ مانگ دەستبەسەری لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سوپای پاسداران لە تاران هەرکام بە دانانی بارمتەی ٢٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی ڕەوتی دادگا ئازاد کران.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەم دوو برا بە تۆمەتی یارمەتیدانی کەسانێک بە مەبەستی دەربازبوون لە سنووری بانە، کە دەستیان لە کوشتنی موحسین فەخریزادە هەبووە، دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە