دەستبەسەرکرانی یاسین ئاباریان لە پیرانشار
یاسین ئاباریان، هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.
هەنگاو؛ دووشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
یاسین ئاباریان، هاووڵاتی کوردی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، یاسین ئاباریان تەمەن ٣٠ ساڵ، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بۆسەر ماڵی بنەماڵەکەی لە گوندی "سەروکانی" دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی یاسین ئاباریان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژیدا بووە.
هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە یاسین ئاباریان دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواستراوەتەوە و بۆ ئازادبوونی کاتی ناوبراو بارمتەی یەک ملیار تمەنی داواکراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.