دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە کامێران و سنە

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە و حوسێن ساعدمووچشی، خەڵکی شاری "موژژ"ی سەر ب

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٧:٣٣

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە و حوسێن ساعدمووچشی، خەڵکی شاری "موژژ"ی سەر بە کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شار دەستبەسەر کراوە.

هاوکات هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی حوسێن ساعدمووچشی، تەمەن نزیکەی ٥٥ و خەڵکی شاری "موژژ"ی سەر بە کامێران دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ شوێنی نادیار گواسترانەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر دۆخی یاسایی و شوێنی ڕاگرتنیان لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە