دەستبەسەرکردنی زوبەیر حوسێن پەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناوی زوبەیر حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە شێوەی

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٢٦

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناوی زوبەیر حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، زوبەیر حوسێن پەناهی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "قوڕوچا"ی سەر بە شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزە ئەمنییەکانەوە، سەری شکاوە و هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە