دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی لاوی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سێ هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. ناسنامەی ئەو لاوە دەستبەسەرکراوانە بە ناوەکانی ن

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٦:٠٨

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

سێ هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. ناسنامەی ئەو لاوە دەستبەسەرکراوانە بە ناوەکانی نیما مورادی، ئەشکان فەرەجوڵڵاهی و سینا (ناوبانگی هێشتا ڕوون نەبووەتەوە) بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٢٦ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، نیما مورادی، ئەشکان فەرەجوڵڵاهی و هاووڵاتییەک بە ناوی "سینا" لە شاری دیواندەرە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو سێ هاووڵاتییە لە شەقامی ١٦ مەتریی شاری دیواندەرە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کراون.

ئەو لاوانە دوای ئەوە کە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەش کە دراونەتە پاڵیان، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە