دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حوسێن ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لە مەهاباد

دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی حوسێن ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لە مەهاباد

11:33 - 11 February 2024

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد بە ناوی حوسێن ئیبراهیمی، ماوەی ١١ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ حوسێن ئیبراهیمی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٤ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئیبراهیمی، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لەسەر چارەنووسی، لە باری یاسایی و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکردنی حوسێن، هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە دادوەری و ئەمنییەکانی ئێرانیش ئامادەی وەڵامدانەوەی ئەو بنەماڵەیە نەبوون.

شایانی باسە کە حوسێن ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣١ی فێبریوەری ٢٠٢٣) لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.