سنە؛ دەرکردنی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ماڵی هاوژینی شەیدا ڕەحیمی، ژنە چالاکێکی کورد، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە

ماڵی هاوژینی شەیدا ڕەحیمی، ژنە چالاکێکی کورد بە ناوی وەلی قەڵوەزی، لەلایەن بە بڕیاری لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران لەلایەن

٣ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٢:٠٨

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

ماڵی هاوژینی شەیدا ڕەحیمی، ژنە چالاکێکی کورد بە ناوی وەلی قەڵوەزی، لەلایەن بە بڕیاری لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران لەلایەن ناوەندێکی حکومەتیی ئێران بە ناوی "ناوەندی جێبەجێکردنی بڕیاراتی ئیمام" لە شاری سنە دەستی بەسەردا گیراوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا (١٠ی ڕەشەممە ) دابنرێت بۆ فرۆش.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەم خانوویە بەپشتبەستن بە مادەی ٤٩ی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی دەستی بەسەردا گیراوە کە بەگوێرەی ئەو بەندەی یاسای ئێران، حکوومەت پابەندە بە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانگەلێکی وەک "سوو، داگیرکراو، بەرتیل، گەندەڵی، دزی، قومار و خراپ بەکارهێنانی وەرەستا" دەستیان بەسەردا بگرێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ "خاوەنەکە سەرەکییەی" و لە ئەگەری نەبوون و نەدۆزرانەوەی خاوەنەکەی، بیانداتە بەیتولماڵ.

بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ماڵی وەلی قەڵوەزی، بە بیانووی یاسیای "دوور لە ئەمانخوازی"ی شەیدا ڕەحیمی و بەپشتبەستن بە ماددەی ١١ی ئایینامەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکانی پەیوەست بە مادەی ٤٩ی یاسای بنەڕەتی دراوە. بەگوێرەی ئەم مادەیە، "ماڵی ئەو کەسانەی وا ئێران بەجێ دەهێڵن و بەڵگەی هاوکارییان لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێرانەوە ئاشکرا دەکرێت، لە ئەمانەت دەرتێت و بە بڕیاری دادگا دەستی بەسەردا دەگیردرێت".

بەگوێرەی قسەکانی ئەم بنەماڵەیە، لە کاتێکدا لەسەر بنەمای ئەم یاسایە دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەواندا گیراوە، کە چەند ساڵ لەمەوبەر ئەو خانوویە بە ناوی هاوژینەکەی شەیدا ڕەحیمی واتە وەلی قەڵوەزی تاپۆ کراوە.

شیوا قەڵوەزی، کچی شەیدا ڕەحیمی و وەلی قەڵوەزی، لەسەر دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەیان بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە؛ ئەم خانووەیان بارمتەی ئازادیی کاتیی دایکی بووە و دوای ئەوەی دایکی لە ئێران چووەتە دەرەوە، باوکی وەک خاوەنی موڵکەکە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی خانووەکە ساڵی ٢٧١٩، بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی خانەی داد و تاپۆ و بەڵگەنامەکانی موڵکیی ماڵەکەیان ئازاد کراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ماوەیەک دوای ئازادکردنی ئەو تاپۆ و بەڵگەنامانەی موڵکیی ماڵەکەمان، "ناوەندی جێبەجێکاری بڕیاراتی خومەینی" لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئاگاداریانی کردووەتەوە کە بەهۆی چالاکییەکانی دایکییەوە دەستیان بەسەر خانووەکەیاندا گرتووە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەو خانوویە بە ڕەزامەندیی دایکی شیوا بە شێوەیەکی یاسایی بە ناوی باوکییەوە تاپۆ کراوە.

تاپۆی ئەو موڵکە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ و کاتێک وەکی قەڵوەزی دوای ٦ ساڵ بە مەبەستی بینینی بنەماڵەکەی سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردبوو،، بەبێ حزووری خۆی و ئاگاداری پارێزەرەکەی، لەلایەن فەرمانگەی تۆمارکردنی بەڵگەنامەکانی سنە بە بەرپرسیارێتی هیوا ئەحمەدیان و کەسێک بە ناوی جەمشید جەهانگیری بە ناوی ناوەندی جێبەجێکردنی ئیمام کراوە و بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا بەمەبەستی فرۆشتن بخرێتە موزایدەوە.

شەیدا ڕەحیمی، ژنە چالاکێکی کورد و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی دایکانی ئاشتی، ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧١٥ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "قەسریان"ی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. دواتر پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و دوای ئازادبوونیشی، بەهۆی گوشاری ناوندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ناچار بوو لە هاوینی هەمان ساڵدا ئێران بەجێ بهێڵێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە