سنە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئاکۆ محەممەدنیا

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئاکۆ محەممەدنیا، لە هەفتەی ڕابردووەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٢٢:٤٢

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئاکۆ محەممەدنیا، لە هەفتەی ڕابردووەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، ئاکۆ محەممەدنیا، تەمەن ٣٥ ساڵە و باوکی دوو منداڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئاکۆ محەممەدنیا، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و گەڕانەوەی لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، لە پرسگەی فەیزاوا، لە چەند کیلۆمەتری شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئاکۆ محەممەدنیا دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە