سنە؛ ئەسعەد محەممەدی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ئەسعەد محەممەدی ناسراو بە (مەسعوود محەممەدی قەسریان) چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی پێشوو سزای بەندکرانی

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٠:٠١

 

هەنگاو؛ سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ئەسعەد محەممەدی ناسراو بە (مەسعوود محەممەدی قەسریان) چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە ماوەی پێشوو سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا بوو، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٦ی فێبریوەریی ٢٠٢٤)، ئەسعەد محەممەدی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، دوای بانگکرانی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ تێپەرکردنی ماوەی یەک ساڵ بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە، ئەسعەد محەممەدی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت» بە یەک ساڵ بەندکران سزا دراوە.

ئەسعەد محەممەدی شەوی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (٢٤ی جولای ٢٠٢٣)، لە ماڵی خۆی لە ویلاشاری سنە، بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی ئازاد کرابوو. شایەنی باسە کە بەهار ئەحمەدی هاوژینی ئەم چالاکە مەدەنییە، کۆتایی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە