سۆران پاچیدە هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سۆران پاچیدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
٢٠ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:١٥
هەنگاو؛ هەینی ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سۆران پاچیدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٦ی فێبریوەری ٢٠٢٤) سۆران پاچیدە هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قەباغکەندی» سەر بە مەهاباد لە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو لەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، دەستبەسەر کراوە.
هەنگاو زانیویەتی دەستبەسەرکرانی سۆران پاچیدە تەمەن ٣١ ساڵ بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی بووە.
هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناڕوونە.