سەردەشت؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی بایزید بابەکری

بایز بابەکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت ماوەی ٣٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و ت

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٠:٣٤

 

هەنگاو؛ شەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بایزید بابەکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت ماوەی ٣٥ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بایزید بابەکری تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی «دۆڵەتوو» سەر بە شاری سەردەشت، یەک مانگ و پێنج ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بایزید بابەکری، ئەم هاووڵاتییە لە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

بایزید بابەکری ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانبار (٦ی جەنیوەری ٢٠٢٤) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە