قەسری شیرین: تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار و کەمەندامبوونی سێ هاوڵاتیی

دوو هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار و کەمەندام بوون.

١٨ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٠٩:١٧

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار و کەمەندام بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٦ی فێربییەی ٢٠٢٤)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی "ویژنان"ی سەر بە شاری گیەڵان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "بانسارات"ی سووماری قەسری شیرین بریندار و کەمەندام بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لەو سێ هاووڵاتییە پاش تەقینەوەکە دەستبەجێ هەر دوو لاق و دەستێکی لەدەست داوە، هاوڕێیەکەی دیکەشی دەموچاو و بەتایبەت چاوی بەسەختی بریندار بووە.

بەپشتبەستن ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانی کەم ٧ هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکان گیانیان لەدەست داوە و هەروەها ٢٠ هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون یان کەمەندام بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە