نەغەدە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئیبراهیم ڕەسوڵپوور

ئیبراهیم ڕەسوڵپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبو

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٥٨

 

هەنگاو؛ شەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

ئیبراهیم ڕەسوڵپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو هەفتە چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٣٠ جەنیوەری ٢٠٢٤)، ئیبراهیم ڕەسووڵپوور تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچونی بنەماڵەی ئیبراهیم ڕەسووڵپوور بۆ ئاگادار بوون لەسەر چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە