کامێران؛ دەستبەسەرکرانی یاسر حوسێنی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی گەنجی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٤:٠٠

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی گەنجی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٢ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، یاسر حوسێنی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری یاسر حوسێنی (دووکانی فرۆشی کەلوپەلی ناوماڵ) لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژیدا ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە