کوژران و بریندار بوونی ٥٠ کۆڵبەر لە مانگی جەنیوەری ٢٠٢٤

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی جەنیوەری ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٥٠ کۆڵبە

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٠:٥٦

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی جەنیوەری ساڵی ٢٠٢٤دا، لانی کەم ٥٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٢٪ ی حاڵەتەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی.
 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ئەو مانگەدا ٦ کۆڵبەر کوژراوە و ٤٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها، لانی کەم٦ منداڵ لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. ئەو منداڵانەی کە بریندار بوون (٢ کەس) خەڵکی شاری جوانڕۆ، (٢ کەس) خەڵکی شاری سەقز و  دوو کەسیان خەڵکی شارەکانی پاوە و شاهۆ بوون کە ٤ کەسیان لە سنووری نەوسوود و دوو کەسیان لە لە سنووری شاری بانە بریندار بوون.
 

زیاترین قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ٢٩ حاڵەت بووە.
 

هۆکاری گیانلەدەستدان یان بریندار بوون؛

تەقەی ڕاستەوخۆ: ٤٦ حاڵەت (٦ کوژراو و ٤٠ بریندار) ٩٢٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

بەرد تێگرتن لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) ٤٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتان هێزە چەکدارەکانەوە: ١ حاڵەت (١ بریندار) ٢٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.

بەربوونەوە لە شاخ: ١ حاڵەت (١ بریندار) ٢٪ کۆی گشتی حاڵەتەکان.
 

جیاکردنەوەی ئامار بەگوێرەی پارێزگاکان؛

پارێزگای کرماشان: ٢٩ حاڵەت (٣ کوژراو و ٢٦ بریندار)

پارێزگای کوردستان (سنە): ٢١ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٨ بریندار)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە