دەستبەسەرکرانی ماردین گەنجی لە قوروە بەهۆی "ڕەخنەگرتن لە بەربژێرێکی هەڵبژاردنەکان"

ماردین گەنجی، وەرزشوانی تەمەن ١٨ ساڵی کورد و خەڵکی شاری قوروە دوای ئەوەی بە ڕەخنەگرتن لە "محەممەدڕەسووڵ شێخیزادە" ناو بردراوە، لەلایەن

١١ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ١٧:٢٢

 

هەنگاو؛ هەینی ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

ماردین گەنجی، وەرزشوانی تەمەن ١٨ ساڵی کورد و خەڵکی شاری قوروە دوای ئەوەی بە ڕەخنەگرتن لە "محەممەدڕەسووڵ شێخیزادە" ناو بردراوە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایییەکانی شەوی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢٩ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، ماردین گەنجی، وەرزشکاری تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵی دایک و باوکی دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ناوبراو دوای ڕەخنەگرتنی لە محەممەدڕەسووڵ شێخیزادە، بەربژێری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەناوی نوێنەری شارەکانی دێولان و قوروە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕوویداوە.

ماردین گەنجی دوای دەستبەسەربوون بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە دۆخی ڕاگرتن و تەندروستیی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە