شاباد؛ دەستبەسەرکردنی شەهاب دارابی، دوای "بڵاوکردنەوەی بابەتێک دژی هەڵبژاردن"

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای "بڵاوکردنەوەی بابەتێک دژی هەڵبژاردنەکان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

١٢ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٠٩:٢٥

 

هەنگاو: شەممە، ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای "بڵاوکردنەوەی بابەتێک دژی هەڵبژاردنەکان"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٢٨ی فێبرییەی ٢٠٢٤)، شەهاب دارابی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە دژی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە جگە لەوەی چالاکی بواری ئینفلۆئێنسرە، لێخوڕی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگریشە و هەروەها دوای دەسبەسەرکردنی، لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی داخراوە.

شەهاب دارابی، دوای ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و تەندروستیی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە