ئارام ئیبراهیمی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی شاری سنە دەستبەسەر کرا

ئارام ئیبراهیمی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و چالاکی پیشەیی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی پووشپەڕی

١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٢:١١


هەنگاو: چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

ئارام ئیبراهیمی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە و چالاکی پیشەیی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کاتژمێر ٢: ٣٠ خولەکەی سەرلەبەیانی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و دایکی ئارام ئیبراهیمی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە نزیکانی ئارام ئیبراهیمی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئارام ئیبراهیمی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و سیستەمی کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئارام ئیبراهیمی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو بارە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە