ئاریانا سەلیمی لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە ئازاد کرا

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سنە کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٣:٠٠

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سنە کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢)، ئاریانا سەلیمی ١٤ ساڵە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێننامەی لێ وەرگیراوە، ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاریانا سەلیمییان بە پۆشینی جل و بەرگی کوردی کە بە جامانە ڕازاوەتەوە تۆمەتبار کردووە و هەر بەو هۆیەشەوە دەستبەسەر کراوە.

ئاریانا سەلیمی ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە و دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵانی سنە لالەیان هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

دایە بەتوول ئەعزەمی تەمەن ٧٥ ساڵ و دایەگەورەی ئاریاناش دەستبەسەر کراوە کە هێشتا ئازاد نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە