ئارەش نووری ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئەمڕۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرما

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئەمڕۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ ئارەش نووری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

ئارەش نووری بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و بە هەلیکۆپتەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم کۆڵبەرە کە خەڵکی گوندی «کڵاش» سەر بە شاری جوانڕۆیە، سەری بە گوللەی هێزە چەکدارەکان پێکراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە