ئازاد بوونی دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەندکرابوون، لە پاش جێبەجێ کرانی بڕیارنامەی نوێێ دەسەڵات

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:٠٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەندکرابوون، لە پاش جێبەجێ کرانی بڕیارنامەی نوێێ دەسەڵاتی دادوەری لە بەندیخانە ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٥ی فێبریوێری ٢٠٢١)، کامران کەمانی و سابیر(ڕەهبەر) کەمانی، کە سزای بەندکرانیان بۆ ٢١ مانگ کەم کرابووەوە، لە پاش بڕیارنامەی نوێی دەسەڵاتی دادوەری لەسەر ئازاد کرانی ئەو بەندکراوانەی سزاکەیان کەمتر لە ١٨ مانگە، لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کران.

کامران و سابیر کەمانی خەڵکی گوندی ئەنبَ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە، ڕۆژی سێ شەممە ١٧ پووشپەڕی ٢٧١٩ (٨ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "کەیوان موکەڕڕەم" لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو کەسە ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٣ی سێپتامبەری ٢٠١٩) بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) هەر کامیان سزای ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو کە پاش قەبووڵ کردنی سزاکەیان، سزاکە بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ کەم کرایەوە و ماوەیەک لەمەوبەریش سزاکەیان بۆ ٢١ مانگ بەندکران کەم کرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە