ئازاد مەحموودیان یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە کە تەمەنی ١٧ ساڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٧ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٩:١٢

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە کە تەمەنی ١٧ ساڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ە خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٢) ، ئازاد مەحموودیان تەمەن ١٧ ساڵ دوای یەک حەوتوو دەستبەسەر کران بە بارمتە و دوای ئەوەی بە نووسراوە بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

ئازاد مەحموودیان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢١ی مارس) دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی سنە هاوڕێ لەگەڵ دەیان کەسی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵی شاری سنە هێزە ئەمنییەکان کە جلی کوردییان لەبەر کردووە بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی داوایان لە خەڵکەکە کردووە کە بیانگەیەننەوە و ئەوانەی کە سوار بوون ڕاست براونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٢٤ کەس لە گیراوانی شار سنە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە ٧ کەسیان بە بارمتە و دوای ئەوەی بەڵێننامەیان پڕ کردووەتەوە ئازاد کراون و ئەوانی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە