ئازادی سێ کەس لە گیراوانی سنە و ناڕوون بوونی چارەنووسی دوو کەسی دیکە
هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو لە ئاوایی گاوەرەی سنە، پێنج کەس دەستبەسەر کرابوون کە دوو کەس لەوان هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو لە ئاوایی گاوەرەی سنە، پێنج کەس دەستبەسەر کرابوون کە دوو کەس لەوان هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە حەفتەی ڕابردوو(١ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٢ مەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ئاوایی گاوەرەی ئەو شارە سێ هاووڵاتی کوردیان بە ناوەکانی سەلاح ساعیدی، حەیدەر ساعیدی و داوودئەحمەدی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.
ئەو هیزانە ڕۆژی پێنجشەممە و یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتیە، هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی سەلاح ساعیدی و هاوژینەکەی بە ناوی “هاوژین سەرمەستی” و برای هاوژین بە ناوی “سەربەرز سەرمەتی” تەمەن ١٥ ساڵیان،دەستبەسەر کرد..
ڕۆژی شەممە سێ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە بە ناوەکانی هاوژین، سەربەرز و سەلاح ئازاد کراون.
دوای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی حەیدەر و داوود، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەر دەست نیە و هەوڵی بنەماڵەکانیان لەم پەیوەندیەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.