ئازادیی ٦ کچە قوتابی جوانڕۆ هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە هاوڕێکانیان

هەنگاو زانیویەتی، کە ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢)، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لەگەڵ گرووپێکی کەناڵی دەنگ و ڕەنگی ئەم پارێ

٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٦:٢٦



هەنگاو: دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هەنگاو زانیویەتی، کە ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢)، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لەگەڵ گرووپێکی کەناڵی دەنگ و ڕەنگی ئەم پارێزگایە، چوونەتە قوتابخانەی کچانەی "عیفەت" و هەڕەشەیان لە قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە کردووە و لە ژێر گوشاردا ناچاریان کردوون بە دانپێدانانی زۆرەملێ هەتا دەستبەسەرکرانی هاوڕێکانیان بە درۆ بخەنەوە.

هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبووەوە کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی کچانەی عیفەت و شەش قوتابی کچ بە ناوەکانی؛ کیمیا عەلیمورادی، سندووس یەعقووبی، هێرۆ نووری، ئێلینا ڕەنجبەر، ڕەها سەبووری و سارا کەرەمی، کە هەموویان تەمەنیان ١٧ ساڵە، دەستبەسەرکردبوو.

دوابەدوای میدیایی کردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو شەش قوتابییە کچە لەلایەن هەنگاوەوە، دوای وەرگرتنی بەڵێنێکی نووسراو لەو قوتابییانە کە ناوەڕۆکەکەی نەزانراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازاد کرابوون.

هەر لەم ڕاستایەدا، ڕۆژی ڕابردوو، بەڕێوەبەری پەروەردە و بارهێنانی شاری جوانڕۆ، هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو شەش قوتابییەی ڕەدکردبووەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان هەموو ئەو کەناڵە تێلێگرامیانەی کە ئەو هەواڵەیان بڵاو کردبووەوە ناچار کردبوون، کە هەواڵەکەیان بسڕنەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە