ئاڵمان/ دوو برا مەترسیی دیپۆرتکرانەوەیان لە سەرە

هەنگاو: دوو چالاکی سیاسی خەڵکی سنە کە پێنج ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی ئاڵمان کردووە، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەیان ڕەد کر

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٢:٤٤


هەنگاو: دوو چالاکی سیاسی خەڵکی سنە کە پێنج ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی ئاڵمان کردووە، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەیان ڕەد کراوەتەوە، مەترسیی دیپۆرتکرانەوەیان لە سەرە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو برای خەڵکی سنە بە ناوەکانی مێهدی فەتاح نژاد تەمەن ٣٠ ساڵ و سەعدی فەتاح نیژاد تەمەن ٣٣ ساڵ کە ساڵی ٢٠١٥ وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی ئاڵمان کردووە، ئێستا داوای پەنابەرییەکەیان لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئاڵمان ڕەد کراوەتەوە و ماوەی مانگێک مۆڵەتیان پێدراوە کە بگەڕێنەوە بۆ ئێران.


مێهدی فەتاح نیژاد لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە: ”من وبراکەم بە ناوی سەعدی لە ساڵی ٢٠٠٧ بەولاوە لە ئیران سەرقاڵی چالاکی سیاسی بووین و هەمان ساڵ سەعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر هەردوومان چووینەتە هەرێمی کوردستان و پەیوەست بە ریزی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بووین و سەرەڕای ئەوەی هەموو بەڵگەکانمان خستووەتە ڕوو، بەڵام دادگای ئاڵمان بڕیاری دیپۆرتکرانەوەی ئێمەی دەرکردووە.“

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.


هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکوومەتی ئاڵمان مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گەڕ.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە