ئایدا دەروێشی تەمەن ١٧ ساڵ جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە

ئایدا دەروێشی تەمەن١٧ ساڵ و خەڵکی پاوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتیی و خۆ پیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی دەست

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:١٩



هەنگاو: چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

ئایدا دەروێشی تەمەن١٧ ساڵ و خەڵکی پاوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتیی و خۆ پیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی دەستبەسەر کرابوون، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ( ٣ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٢) ٢٧٢٢، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵە و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە ئایدا دەرویشی پێشتر و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی بە ناوی فەرەنگیس ڕۆستەم زادە دەستبەسەر کرابوون و دوای یەک ڕۆژ واژۆکردنی بەڵێننامەی نووسراوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە