باسام مورادی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران دوای زیاتر لە ٨ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەیەکی زۆر لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٩:٣١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران  دوای زیاتر لە ٨ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەیەکی زۆر لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ”باسام مورادی” هاووڵاتیەکی خەڵکی کامیاران  کە هشت مانگ پێش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

باسام مورادی ڕۆژی دوشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧١٩ (٢٩ی ئاوریلی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستبەسەر کرابوو.

پێشتر بۆ ئازادکرانی ناوبراو داوای بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی کرابوو کە بە هۆی ئەوەی توانایی دابین نەکردنی  ئەو بڕە پارەیە نەبوو، بارمتەکە بۆ ٥٠٠ میلیۆن تمەن کەم کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئازادی ناوبراو بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە