بانه/ چالاکێکی فەرهەنگی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

بانه/ چالاکێکی فەرهەنگی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

14:59 - 21 September 2021

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی ناسراوی شاری بانە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی کەریم کەریمی تەمەن ٤٩ ساڵ لە کاتی کار کردن لە گوندی سیۆچ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەریمی کەریمی یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ناسراوی بانە بووە و لە کاتی کۆکردنەوەی گوێز بە هۆی بەربوونەوە لە دار گیانی لە دەست داوە.

کەریم کەریمی ناسراو بە مەلاکەریم ئەندامی ئەنجومەنی فێرکاری زمانی کوردی “هاژه”ی بانە و هەروەها ئەندامی دامەزرێنەری کتێبخانەی گوندی سیۆچ  بووە.