بانگکرانی ٩چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی خەڵکی سنە بۆ دادگا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٩ کەس لە چالاکانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی سنە بە ناوەکانی دلێر ئەسکەندەری، گوڵناز قەدیمخانی، هاوژین لەتیفی، ئارمین شەریفە، موزەفە

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٠:٠٥


هەنگاو: سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ٩ کەس لە چالاکانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی سنە بە ناوەکانی دلێر ئەسکەندەری، گوڵناز قەدیمخانی، هاوژین لەتیفی، ئارمین شەریفە، موزەفەر ساڵحنیا، تۆفیق مەحموودی، زاهید مورادیان و شەیس ئەمانی بەمەبەستی بەرگری لە خۆیان لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بۆ لقی دووی بازپورسی سنە بانگ کراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم ٩ چالاکە کوردە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی گرووپ و ڕێکخراوە دژبەرەکانی حکومەتی ئێران لەڕێگەی سیستەمی (سەنا) ی سەر بە دەزگای دادوەرەیی ئێرانەوە بانگکراون.

دلێر ئەسکەندەری کە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ بانگکراوە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی «دوای سەردانم بۆ لقی دوو و تۆمارکردنی وتە و بەرگرییەکانم، بڕی سەد ملیۆن تمەنم وەکوو بارمتە بە مەبەستی ئامادەبوونم لە دانیشتنەکانی دیکەی دادگادا داناوە.»

شایانی باسە ئەم ٩ چالاکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بانگکراون و دەستبەسەر کراون و هەندێکیشیان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە