بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە و کاسبکارێک لە سنووری بازرگان

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سمکۆ خزرنژاد تەمەن ٣٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تە

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:٣٥


هەنگاو: چوارشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سمکۆ خزرنژاد تەمەن ٣٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەم کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی پێکراوە و دەموچاو و مل و شانەکانی بریندار کراوە.

لە لایەکی دیکە و هەمان ڕۆژ، کاسبکارێکی خەڵکی بازرگان بە ناوی یەعقووب کەنعانی تەمەن ٣٣ ساڵ لە گومرگی نێودەوڵەتی بازرگان لەلایەن یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەودایەکی نزیکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم کاسبکارە دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێک لە هێزە ئەمنییەکان بووەتە دەمەقاڵێی تەقەی لێ کراوە و لە بەشی ڕانی بە سەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجر لە شاری ماکۆ. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە