بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٢١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی بانەوڕەی پاوە بە ناوی ”سالار پژوهی“ لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار پژووهی لە گوندی دزاوەر چووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە.

سالار پژوهی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش ٨ی ڕەزبەر (٣٠ی سێپتامبر) کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ”عادڵ یەعقوونی“ لە سنووری هەورامان بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە